Sangar Hamad Azeez
03 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2016
لە روونکردنەوەیەکدا سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی گوتی: "گهلی تورك ئهو وڵاتانه دهبینێت كه خاوهنی ئامانجی تاریكن و تیرۆریزم لهدژی توركیا بهكاردههێنن. بەڵام هیچ هێزێک ناتوانێت چۆک بە میللەتە ئازیزەکەمان بدات. ئەوانەی بوونەتە ئامراز بەدەست کەسانی بیانیەوە ناتوانن بگەنە ئامانج لە نانەوەی دوبەرەکی و رق و کینە لەنێوان چینەکانی تورکیا. میللەتی تورک یەکە و یەکگرە".
ناوبراو گوتی: "لە پرسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر مەهەپە لە پاڵ وڵاتی تورکیایە، هەم پاڵپشتی دەکات هەم نزای چاکەی بۆ دەکات، لە ئایندەیەکی نزیکدا هێلانەی ئەو کەسانەی کە دووبەرەکی دەخەنە نێو برایان و هەوڵی دابەشبوونی تورکیا دەدەن و پرۆژەکانی ئەو وڵاتە پەک دەخەن بە یارییە بێ ماناکانیان، بەسەریاندا دەڕوخێنین".