Mohammed Baqi Hussein
03 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2016
ئه‌ردۆغان به‌شداریی له چالاكییه‌كدا كرد كه له ناوه‌ندی كولتوور و شارستانییه‌تی و تورك و ئه‌مریكی له‌لایه‌ن وه‌قفی توركێنهوه سازدرابوو و له‌گه‌ڵ خوێندكارانی زانكۆدا كۆبووه‌وه.
ئه‌ردۆغان گوتی: "خوای گه‌وره پێمان ده‌فه‌رموێت ده‌ست به په‌تی خوداوه بگرین و لێكجیانهبینهوه. له‌كاتێكدا ئه‌م فه‌رمانه له‌ئارادایه، ئایا ئێمه هه‌موو پێكه‌وه به توندی ده‌ست به‌و په‌ته‌وه ده‌گرین؟ پێویسته ئه‌م پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كتر له ئامێز بگرین، پشتیوان به خودا هیچ كارێك نابێت سه‌ركه‌وتوو نه‌بین تێیدا. لێكجیانابینهوه. هه‌وڵ و پشتگیرییهكانمان بۆ یارمه‌تیدانی خوێندكارانی تورك و مسوڵمان و ناساندنی كولتووری ئیسلام به گه‌لی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت. سه‌ركه‌وتنتان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا له ئه‌مریكا دوای ته‌واوكردنی خوێندن، لانی كه‌م هێنده‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی تورك دڵخۆش ده‌كات".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌بوونی خوێندكاری بیانیش كرد له هۆڵه‌كه‌دا و درێژه‌ی به قسه‌كانیدا و گوتی: "جوانیی كاره‌كه لێره‌دایه، له‌به‌رچی؟ چونكه ئێمه یه‌كین، پێكه‌وه‌ین، هه‌موومان مسوڵمانین. یه‌كترمان له‌به‌ر پاره و پله‌وپایه خۆشناوێت. ته‌نها و ته‌نها بۆ خودا یه‌كترمان خۆشده‌وێت. ئه‌مه جیاوازییه‌كه‌ی ئێمه‌یه. به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن به‌تایبه‌تی به به‌كارهێنانی كه‌سانی ئه‌كادیمی، به‌بیانووی رووداوه‌كانی 1915، حه‌زیان له كه‌مپینی هاندانه دژی تورك و ئیسلام. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ین كه درۆی له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌رمه‌نییه‌كان و نا مسوڵمانه‌كان له‌لایه‌ن ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانییه‌وه ده‌هێننه ئاراوه، هه‌موویان له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی ئیسلامدا یه‌كده‌گرنه‌وه. ئه‌گه‌رنا له عوسمانی‌دا كوشتنی مرۆڤه‌كان شایانی باسكردنیش نییه. ئێمه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی له‌م جۆره بۆ ئه‌ژدادمان قبوڵناكه‌ین. هه‌موومان ده‌زانین له ئایینه‌كه‌ماندا كوشتنی كه‌سێك وه‌ك كوشتنی هه‌موو مرۆڤایه‌تی وایه".