Hemn Osman
15 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2015
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما دەستی پێ کرد.
له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی جی 20دا، كه توركیا میوانداری ده‌كات، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی ئه‌نجام ده‌دات.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما كه به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته توركیا، سەعات 10:40 خولهك له هۆتێل رێگنوم ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌ردۆغان و ئۆباما، دوای ئه‌وه‌ی ته‌وقه‌یان كرد و وێنه‌یان گرت، چوونه كۆبوونه‌وه‌كه‌وه.
ئاژانسی ئانادۆڵو كاری وێنه گرتنی لووتكه‌ی جی 20 به‌ڕێوه ده‌بات.