Mohammed Baqi Hussein
15 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2015
سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی G20 گه‌یشته ئه‌نتاڵیا.
له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نتاڵیا له‌لایه‌ن وه‌زیری ئابووری توركیا نیهات زه‌یبه‌كچی و پارێزگاری ئه‌نتاڵیا موعه‌مه‌ر توركه‌ر و سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه‌وه پێشوازی له پوتین كرا.
له رێوڕه‌سمی پێشوازییهكهدا دوو منداڵ به جلوبه‌رگی كولتوورییه‌وه گوڵیان پێشكه‌شی پوتین كرد.
دواتر پوتین به‌ره‌و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كان كه له به‌له‌ك ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڕێكه‌وت.