Ali Cura
10 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2021
مۆسكۆ – AA
به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، نیكۆڵ پاشینیان، سبه‌ی دووشه‌ممه له مۆسكۆ كۆده‌بنه‌وه.
یه‌كه‌ی راگه‌یاندنی كرێملین رایگه‌یاند كه، له ١١ی كانوونی دووه‌م كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه به ده‌ستپێشخه‌ری پوتین ده‌ست پێده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه و جێبه‌جێكردنی راگه‌یاندراوی هاوبه‌ش ده‌كرێت كه له ١٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ له‌باره‌ی ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ واژووی له‌سه‌ر كرا.