Ekip
19 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2018
باكو - AA
سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی.
له‌و پهیامهیداعهلیێڤ كه به خیتابی "برای ئازیزم" ده‌ستیپێكردووه رایگه‌یاندووه: "به‌بۆنه‌ی دووباره ههلبژاردنهوهتان بۆ سه‌رۆكایه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له دڵه‌وه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م".
عه‌لیێڤ له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به سه‌رۆكی ئه‌و پارته‌ی دامه‌زرێنه‌رین، نیشانه‌ی باوه‌ڕ و متمانه‌ی بێ كۆتایی ئه‌ندامانی پارته‌كه‌یه به ئێوه. به‌هایه‌كه به‌خشراوه به‌و خزمه‌ته باڵایانه‌ی بۆ پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی توركیا نیشانتانداوه. ئه‌مڕۆ دۆستایه‌تی و برایه‌تی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ل توركیا و په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بوارێكدا له پێشكه‌وتندایه. ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش هاوكاره له به‌ره‌وپیشچوونی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌یی. هاریكاری به‌رامبه‌ری، ئه‌و پرۆژه گه‌ورانه‌ی به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجاممانداون هۆكاری گرنگن كه هاریكاری ستراتیجیمان به‌هێز ده‌كه‌ن. هاوپه‌یمانی و برایه‌تیمان له‌نێوان ئازه‌ربایجان-توركیا له‌مه‌ودوا به‌هێزده‌بێت و پێشده‌كه‌وێت. هیوای ته‌ندروستی باش و سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانتان بۆ ده‌خوازم و، هیوادارم گه‌لی تورك هه‌میشه له ئاشتیدا بێت".