Baki
باكو – AA
سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ به‌ره‌ی جه‌نگیی سوپای وڵاته‌كه‌ی دژبە سوپای ئه‌رمینیا، به‌سه‌ركرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرتانه‌ی کە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئیلهام عه‌لیێڤ كه جلوبه‌رگی سه‌ربازی پۆشیووه له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له پارێزگای فوزوڵی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه پێشوازی لێدەکرێت.
وه‌ك له گرته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئیلهام عه‌لیێڤ له ئۆتۆمێل هاتووه‌ته خواره‌وه و سڵاوی له خه‌ڵك كردووه، هاووڵاتییانیش به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ی دروشمه‌وه خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ ناوبراو ده‌ردەبڕن.