Muhammet Kurşun
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
تاران– AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٨٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٤١ هه‌زار و ٩٧٩ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٨٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ١٣ هه‌زار و ٥٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٤١ هه‌زار و ٩٧٩ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٧٧٥ هه‌زار و ١٢١ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ٦٧٧ کەس ناجێگیره و تا ئێستا، ٥٦٤ هه‌زار و ٦٩٩ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامەزراوە تەندروستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، پێنج ملیۆن و ٥٥ هه‌زار و ٨٨ پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامداوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.