تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٦٥٩ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٥٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٣ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە".

Heman Hussein Yaseen  | 16.11.2020 - نوێکردنەوە : 17.11.2020
ھەرێمی کوردستان.. ٦٥٩ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٥٩ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و ٢٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٩٠ ھەزار و ٢٥٩ کەس و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە دوو ھەزار و ٨٦٦ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شه‌ش ھەزار و ٢٩١ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٥٩ پشکنین پۆزەتیڤ بووە، هەروەها ٢٣ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیە تۆمارکراوە:

پارێزگای ھەولێر، ٢٢٣ تووشبوو، چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای سلێمانی، ١٥٩ تووشبوو، شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای دھۆک، ٢٢٠ تووشبوو، نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای ھەڵەبجە، ١٧ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی گەرمیان، ٣٥ تووشبوو.

ئیدارەی راپەڕین پێنج حاڵەتی تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٢ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە، ھاوکات لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٧٤٥ ھەزار و ٣٨١ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەیشتووەتە ٩٠ ھەزار و ٢٥٩ تووشبوو کە ٣٢ ھەزار و ٩٨٢ لە ھەولێر، ٢٦ ھەزار و ٩٠ لە سلێمانی، ٢٨ ھەزار و ٣٠٧ کەس لە دھۆک و دوو ھەزار و ٨٨٠ لە ھەڵەبجە بووە و لەنێویاندا، دوو ھەزار و ٨٦٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٧٨٩ لە ھەولێر، ھەزار و ٣٨٧ حاڵەت لە سلێمانی، ٥٧٥ لە دھۆک و لە ١١٥ حاڵەت ھەڵەبجە بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın