Heman Hussein Yaseen
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
ههولێر - AA
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ئاگادارییەکدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ژمارە (١٠)ی ئاسایی خولی پاییزەی بۆ کاتێکی دیکە راگەیاند.
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ئاگادارییەکەدا بڕیاریدا بەدواخستنی دانیشتنی ژمارە (١٠)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ کاتێکی دیکە کە بڕیاربوو کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/١١/١٧ بەڕێوەبچێت.
دوێنێ یەکشەممە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق بانگھێشتی پەرلەمانتارانی کوردستانی کردبوو کە ئامادەبن لە دانیشتنی پەرلەماندا کە گفتوگۆ سەبارەت بە پێشھاتی پەسەندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.