Zana Natık Kerem
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە حکوومەتی ئێستای عێراق، حکوومەتێکی راگوزراە و ئامانجی ئەوەیە ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە مستەفا کازمی سەرپەرشتیی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی لایەنەکانی ناپەپوەستدار بە وەزارەتەکان و دەستەکانی سەربەخۆی کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە حکوومەتی ئێستای عێراق، حکوومەتێکی راگوزەرە و ئامانجی ئەوەیە کە ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات و گوتی:
"ھەندێک لایەن ھەوڵدەدەن، ئاستەنگ لە بەردەم ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا، دروست بکەن".
گوتیشی:"عێراق بەرەوڕووی چەندین بەرەنگاری گەورە بووەتەوە، بەڵام ھەموو ھەوڵەکانمان لە پێناو تێپەڕاندنی بەرەنگارییەکان خستووەتەگەڕ، بۆ ئەوەی وڵات بخەینە سەر رێگای راست".