Ekip
25 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2021
بەغدا - AA
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ و شایەتحاڵەکان کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەیان بە گوللـەی هێزەکانی ئەمنیی لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق، راگەیاند.
ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، عەلی بەیاتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکانی رۆژی سێشەممەدا، خۆپیشاندەرێک بە گوللـەی هێزەکانی ئەمنیی کوژرا.
عەلی بەیاتی هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
هاوکات شایەتحاڵەکان بەئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئەمنیی بەڕووی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر بەمەبەستی بڵاوەپێکردنیان، خۆپیشاندەرێک کوژرا.
شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوەشکرد کە لانی کەم حەوت خۆپیشاندەری دیکە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان برینداربوونە.
لەلای خۆیەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای بەغدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لە میانی رووبەڕووبوونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئەمنیی لە گۆڕەپانی تەحریر، نۆ کەس لە هێزەکانی ئەمنیی برینداربوون کە یەکیان پلەی عەمیدە و کەسێکی دیکەیان پلەی موقەدەمە.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت راشیگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بەهۆی هاوێشتنی بەرد لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق، خۆپیشاندان دژبە کوشتنی رۆژنامەوانان و چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان ئەنجام درا و ھێزێکی زۆری ئەمنی لە شارەکە بڵاوی پێکراوە و رێکاری پێویست بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران گیرایەبەر.
خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی شاری بەغدا لەژێر ناوی (کێ منی کوشتووە) ئەنجام درا و ناوی خۆپیشاندانەکەیش ٢٥ی ئایاری لێ نراوە کە هەروەها ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تیایدا بەشداریان کرد.