Hemn Osman
15 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2015
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەسەر شەرەفی سەرۆكی شاندەكانی میوان كە سەردانی شاری ئەنتاڵیایان كردووە بۆ بەشداری كردن لە لووتكەی سەركردەكانی جی 20، خوانی ئێوارەی رێكخست.
لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكاندا، سەركۆماری توركیا، لە خوانی ئێوارەدا لەگەڵ ئەندامانی جی 20 و سەركردە و سەرۆكی حكوومەتی وڵاتانی بانگهێشتكراو، كە بەمەبەستی بەشداری كردن لە لووتكەكەدا هاتبوونە ئەنتاڵیا كۆبووەوە.
خوانەكە كە بە داخراوی بەڕووی راگەیاندنەكاندا بەڕێوەچوو و ئەردۆغان بە یاوەری ئەمینە ئەردۆغانی هاوژینی، پێشوازی لە میوانەكانی كرد.
لەو خوانەدا، هەر یەك لە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بان كی مون، سەرۆكی چین شی جین پینگ، سەرۆكوەزیرانی كەنەدا جەستن ترودیو، سەرۆكی زیمبابۆی رۆبێرت موگابی، سەرۆكوەزیرانی سینگافوور لی هسێن لووگ، سەركۆماری مەكسیك ئەنریگ پینا نیتۆ، سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن شینزۆ ئابێ، سەركۆماری ئازەربایجان ئیلهام عەلیێڤ، سەركۆماری كۆماری باشووری ئەفریقای جاكۆب زوما، سەرۆكوەزیرانی مالیزیا نەجیب رەزاق، سەركۆماری سینیگال ماكی سال، سەركۆماری ئیندۆنێزیا جۆكۆ ویدۆدۆ، سكرتێری گشتی رێكخراوی ئابووری، گەشەپێدان و هەماهەنگی ئەنجڵ گوریا، رێكخەری گشتی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی غای رایدەر، سەرۆكی دامەزراوەی سەقامگیری دارایی مارك گارنەی و سەرۆكی بانكی جیهانی جیم یۆنگ كیم بەشداریان كرد.
دوا بەدوای خوانەكە، چەند نموونەیەك لە كاری هونەری دەستی توركیا ئێبرو و شووشە نمایش كران.
سەركردەكان، كاتێك تەماشای كارەكانیان دەكرد، لەلایەن هونەرمەندانەوە زانیاریان لەبارەی كارەكانەوە پێدەدرا. لەم نێوەندەدا، هاوژینی سەركۆماری ئازەربایجان مێهریبان عەلیێڤ، كارێكی هونەری ئێبرۆی ئەنجامدا.