Leyla Ataman Koyuncuoğlu,Mohammed Baqi Hussein
17 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2017
ئه‌نتاڵیا - AA
له مانگی كانوونی دووه‌م بۆ ئایاری ئه‌مساڵ زۆرترین ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روویان له توركیا كردووه، رووسن.
بە پێی ئه‌و داتایانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزاری توركیا وه‌ریگرتووه، له پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له زیاتر له 100 وڵاته‌وه هه‌شت ملیۆن و 762 هه‌زار و 509 گه‌شتیار سه‌ردانی توركیایان كردووه.
به‌وپێیه له چاو پێنج مانگی سه‌ره‌تای ساڵی رابردوودا، ژماره‌ی گه‌شتیاران به رێژه‌ی سه‌دا 5،55 زیادیكردووه.
دوای دووساڵ جارێكی دیكه گه‌شتیارانی رووسیا به پله‌ی یه‌كه‌م دێن و له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌دا، 928 هه‌زار و 376 گه‌شتیاری رووسی سه‌ردانی توركیایان كردووه.
به‌وپێیه له چاو ساڵی رابردوودا، ژماره‌ی گه‌شتیاره رووسه‌كان به رێژه‌ی سه‌دا 571،86 زیادیكردووه.
له پێنج مانگی سه‌ره‌تای ساڵی رابردوودا، ته‌نها 138 هه‌زار و 181 گه‌شتیاری رووس سه‌ردانی توركیایان كردبوو.