Hüseyin Kanber,Hemın Othman Mohammed
30 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2017
ئانتالیا - AA
له بازاڕی فێستیڤاڵی ئانتالیا كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی ئاسپێندۆسی شاره‌كه ئاگركه‌وته‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، به هۆكارێك كه هێشتا نه‌زانراوه ئاگر له دوكانێكی ناوه‌ڕاستی بازاڕی فێستیڤاڵی ئانتالیا كه‌وتووه‌ته‌وه.
دوای ماوه‌یه‌ك له كه‌وتنه‌وه‌ی، ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه بۆ شوێنكاره‌كانی دیكه‌ی پاڵ دووكانه‌كه.
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و، تا ئێستا به ته‌واوه‌تی نه‌كوژێندراوه‌ته‌وه.
هاوكات كاسبكارانی بازاڕه‌كه هاوكاری تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ده‌كه‌ن له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا.