Sangar Hamad Azeez
29 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2017
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ داوای لە سیناتۆرە کۆمارییەکان کرد گۆڕانکاری لە یاساکانی دەنگدان بکەن.
لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ترەمپ سەرنەکەوتنی چاکسازییەکانی بیمەی تەندروستی بە دەنگدانی سیناتۆرەکانەوە بەستەوە.
ترەمپ تیشکی خستە سەرئەوەی کە کۆمارییەکان ٦٠ دەنگی سیناتۆرەکانیان هەیە و پێویستە کە بارودۆخەکە رزگار بکەن.
ترەمپ گوتی: "ئەو یاسایە، پارتی کۆمارییەکان دەکوژێت و مۆڵەت بە هەشت دیموکراتی دەدات کۆنترۆڵی وڵاتەکە بکەن".
ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئیدی دەبێت یاساکان کە وەک داگیرکەرێکن گۆڕانکارییان تێدا بکرێت لەبەر ئەوەی کۆمارییەکان دەکوژێت.
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت: "میچ ماککۆنێل(سەرۆکی زۆرینەی سیناتۆرەکان) بڕۆ ئێستا لە سەدا ٥١ی دەنگەکان بهێنە و ببەوە. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە. ئەگەر بێت و لە سەدا ٥١ کاری پێ نەکرێت هەرگیز سەرناکەون. تەنیا وەک پەیکەر دەبینرێت. ٨ دیموکرات کۆنترۆڵی وڵاتەکە دەکەن. چاکسازییەکانی وەک بیمەی تەندروستی و چەندينی دیکە کە لەلایەن کۆمارییەکانەوە پێشنیاز دەکرێت هەرگیز تێپەڕ ناکرێت. ئیدی زیرەک بن".
جێگای باسە ئەو روونکردنەوەی ترەمپ لەو کاتە دێت کە لەهەوڵدایە بەشێکی زۆر لە پرۆژە یاسای بیمەی تەندروستی کە لەلایەن سەرۆکی پێشووى ئەمریکا باراک ئۆباما واژووی لەسەر کردووە رەت بکاتەوە.
لە دەنگدانێکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکادا کە شەوی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجامدرا پرۆژە یاسایەکی کۆمارییەکان لەبارەی بیمەی تەندروستی بە دەنگی ٥١ بەرامبەر ٤٩ دەنگ رەت کردەوە.