Zuhal Demirci,Mohammed Baqi Hussein
18 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی سۆچی سه‌باره‌ت به سووریا كه بڕیاره 22ی تشرینی دووه‌م ببه‌سترێت، سبه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانی و رووسییهكهیدا له ئه‌نتاڵیا كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له میانی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه‌ی سۆچی كه بڕیاره سه‌باره‌ت به سووریا به به‌شداریی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی 22ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامبدرێت، رۆژی 19ی مانگ چاوش‌ئۆغڵو و لاڤرۆڤ و زه‌ریف له ئه‌نتاڵیا كۆده‌بنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی نێوان توركیا و رووسیا و ئێران سه‌باره‌ت به سووریا، رۆژی چوارشه‌مه رێکەوتی 22ی تشرینی دووه‌م له شاری سۆچی لە وڵاتی رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.