Sangar Hamad Azeez
22 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2016
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغڵو لەگەڵ هاوتا ئیتاڵییەکەی پاولۆ گێنتیلۆنی کۆبووەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجام دا.
لە وەڵامی پرسیاری ئایا دوایین پێشهاتی بابەتی یەپەگە لەگەڵ ئەمریکا چی لێهات، مەولوود چاوشئۆغڵو رایگەیاند: "لە تەلەفۆندا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری پێی راگەیاندم کەوا یەپەگە چیدی جێی متمانە نییە و دەبێت لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش شتێک بکەین، سپاسی تێڕوانینەکەی دەکەم بۆ بابەتەکە بەڵام جیاوزییەکانی نێوان چەکداری پەکەکە لە سووریا 'پەیەدە' لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندی بە تورکیاوە نییە. هیوادارم ئەمریکا ئەو راستیانە لە تەواوی رێکخراوەکان بدۆزیتەوە و تێی بگات.ئەوکات بیروڕا جیاوازەکان بە دیار دەکەون. ئێمە ئەو قسانە ناکەین لەبەر ئەوەی دەستێوەردانی ناوخۆیە، بەڵکو لەبەر ئەوەمانە کە کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانمان، بەڵکو ئەوان پرسیاری لەو شێوەیە دەکەن بۆیە ئێمەش بەو شێووەیە وەڵام دەدەینەوە".
ئەو لە کۆتاییدا گوتی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە خستنەڕووی بەڵگەکان، هەموو ئەو بەڵگانە رادەستی ئەمریکا دەکەین کە دەیسەلمێنێت پەیەدە باڵێکی پەکەکەیە و لە چەندین کاری تیرۆریستییەوە تێوەگلاوە".