Sangar Hamad Azeez
22 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2016
وەزیری بەرگری تورکیا عیسمەت یڵماز رایگەیاند: "بەمەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان بڕیارێکی لەو شێوەیەمان دا، دروستکردنی ئەو دیوارە کۆنکریتانە بۆ پاریزگاریکردنە لە سنوورەکانمان، جیا لەمەش سەر دیوارەکان تەلبەند دەکەین و لە رێگەی کامێرا و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چاودێری ناوچەکان دەکەین. لە رێگەی تەکنەلۆژیاوە سنوورەکانمان دەپارێزین. ئیشەڵڵا لە قۆناغی داهاتوودا هیچ هاووڵاتییەکی سەر سنوور ستەملێکراو نابن، چیتر برینداربوون و زیانی ماددی نابێت".
ئەو لە درێژەدا گوتی: "بڕیاری دروستکردنی دیوارمان بۆ ٢٥٠ کیلۆمەتر دەربڕیوە. بەشێکی دراوە بە پەیمانکار و بەشەکەی دیکەش بڕیاری لەسەر دەدرێت بەڵام لەمساڵدا بەشێک لەو ٢٥٠ کیلۆمەترە تەواو دەکەین، ئەوەی دەشمێنێتەوە هەوڵ دەدەین لە دەرفەتێکی نزیکدا دروستی بکەین".