Hemın Othman Mohammed
16 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2016
دیواری كۆنكرێتی كه له‌سه‌ر سنووری توركیا لەگەڵ سووریا به درێژایی 350 كیلۆمەتر دروست ده‌كرێت، كاره‌كانی نزیك بووه له ته‌واو بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا و هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م دواییه‌وه، وه‌ك ته‌واوی وڵات له سنووری سووریاش رێوشوێنی ئه‌منیه‌كان به‌رزكراوه‌ته‌وه.
به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له ئه‌گه‌ری هێرش له نزیك سنوور و ناوچه‌كانی دیكه و رێگرتن له كۆچبه‌ری نایاسایی، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رێوشوێنه‌كانی له‌سه‌ر سنووری سووریا به‌رفراوان و به‌رز ده‌كاته‌وه.
له 911 كیلۆمەتر هێڵی سنوور، 350 كیلۆمه‌تری به دیواری كۆنكرێتی ده‌پارێزرێت و كاره‌كانی دانانی ئه‌و به‌ربه‌سته كۆنكرێتیانهش به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌نجام ده‌درێت.
دیوارە كۆنكرێتییهكه كه ئامانج لێی پاراستنی ئه‌منیه، له سنووری هه‌تای و ئورفا به‌شێكی گرنگی ته‌واو بووه.
هه‌روه‌ها كاره‌كانی دروست كردنی ئه‌و دیواره له 14 ناوچه‌ی جیاواز له سنووری عه‌نتاب، كلیس و شرنەخ درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و دیوارە كۆنكرێتییه‌ی کە دروست ده‌كرێت، دوو مه‌تر پان و سێ مه‌تر به‌رزه، سه‌ری دیواره‌كه‌ش به ته‌لی دڕكاوی ده‌ته‌نرێت.
له ئێستادا به‌شی 170 كیلۆمه‌تری ته‌واو بووه، 180 كیلۆمه‌تری دیكه‌ی تا كۆتایی ساڵ ته‌واو ده‌كرێت.