Hemın Othman Mohammed
12 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2016
له خاكی سووریاوه دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی كلیسی توركیا كران، به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو كه‌س به‌هۆیه‌وه بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له زه‌ویه‌كی چۆڵی نزیك تێرمیناڵی شاره‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ر نهۆمی یه‌كه‌می بینایه‌كی چوار نهۆمی كه‌وتووه له شه‌قامی ئیبن سینا و زیانی زۆری پێگه‌یاندووه.
له‌و رووداوه‌دا دوو كه‌س بریندار بوون، كه به‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا تێپه‌ڕبوون.هاوكات به‌هۆی مووشه‌كه‌كان، چه‌ند بینا و ئۆتۆمبێلێكی ناوچه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
دوا به‌دوای ته‌قینه‌وه‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران. تیمه‌كانی پۆلیسیش رێوشوێنی ئه‌منیان گرته‌به‌ر.