Adham Kako,Eşref Musa
02 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بلاوی کردەوە کە له مانگی رابردوودا، هه‌زار و 241 كه‌سی مەدەنی له سووریا كوژراون.
به پێی راپۆرتێكی تۆڕی ناوبراو له مانگی رابردوودا، هه‌زار و 241 كه‌سی مەدەنی له سووریا كوژراون و له‌و ژماره‌یه هه‌زار و شه‌ش كه‌سیان له ئەنجامی هێرشه‌كانی رژێم و رووسیادا كوژراون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، سه‌دا 92ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه ئه‌نجامدراوه و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه تا ئێستا له ئه‌نجامی پێكدادانی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كاندا، سێ هه‌زارو 404 كه‌سی مەدەنی كوژراون.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ی تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌دا هه‌شتای ئه‌و ژماره‌یه بوونه‌ته قوربانیی رێككه‌وتنی نێوان رژێم و رووسیا كه 203یان منداڵ، 186یان ژن بوون.
جگه له‌وه‌ش 12 له‌وانه‌ی كوژران، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
راپۆرته‌كه‌ی تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه كه ته‌نها له هێرشه‌كانی رووسیادا، 92 كه‌سی مەدەنی كوژراون كه 14یان ژن و 46یان منداڵبوون.
جێی ئاماژه‌یه راپۆرته‌كه ئاماژەی بەوەداوە، پێویسته ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی چه‌ك بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه په‌یه‌ده/په‌كه‌كه پێشڕه‌ویی ده‌كات دابین ده‌كه‌ن له پێناو نه‌هێشتنی پێشێلكارییه‌كانیان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان، ئه‌و هاوكارییه رابگرن.