Aynur Ekiz
27 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له توركیادا، دوو هاوپه‌یمانی به‌ره‌وڕووی یه‌كتری وه‌ستاون".
ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه گوزارشت له هاوپه‌یمانی جمهور و هاوپه‌یمانی زیلله‌ت ده‌كات.
له وێنه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان ده‌سته‌واژه‌ی "ئه‌مڕۆ له توركیادا، دوو هاوپه‌یمانی به‌ره‌وڕووی یه‌كتری وه‌ستاون"ی به‌كارهێناوه.
له وێنه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هاوپه‌یمانی جمهور له شه‌وی 15ی ته‌مووزدا له شه‌قامه‌كان و گۆڕه‌پانه‌كان دامه‌زراوه و له‌ژێر فه‌رمانی گه‌لدایه و به‌رگریكاری حه‌ق و راستییه، دژبه سته‌مكارانه و له پاڵ ستهمدیدهكانه و نووسراوه "ئه‌م هاوپه‌یمانییه تا بازاڕ نییه بۆ هه‌تا هه‌تایه. ته‌نها بۆ خزمه‌تکردنی گه‌له".
له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی زیلله‌تدا له وێنه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و هاوپه‌یمانییه به‌رهه‌می سه‌ودای نهێنیی، ئه‌ندازیاری سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه و هاتووه "له‌ژێر كۆنترۆڵی قه‌ندیل و پێنسیلڤانیادایه. به‌رده‌وام درۆ، بوختان، سووكایه‌تی و نكۆڵی ده‌كه‌ن. تونده بۆ سته‌مدیده و میهره‌بانه بۆ سته‌مكار. ئامانجی گواستنه‌وه‌ی درێژكراوه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه بۆ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان".