Ali Ballı,Ramal Abdullah Mahmood
27 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2019
موغڵا – AA
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی كۆماری توركیادا "مانۆڕی ٢٠١٩ی نیشتمانی شین" به شێوه‌ی هاوكات و به به‌شداری ١٠٣ كه‌شتی له‌و سێ ده‌ریایه‌ی ده‌وری توركیایان داوه ده‌ستیپێكرد.
له میانی به‌رنامه‌ی مانۆڕی ساڵانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا مانۆڕه‌كه كه له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزه ده‌ریاییه‌كان به‌رنامه‌ی بۆ داندراوه و له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی بنكه‌ی جه‌نگی ده‌ریاییه‌وه بهڕێوهدهبدرێت بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌مان كاتدا له هه‌ریه‌ك له ده‌ریای ره‌ش، ئیجه و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌ستیپێكرد.
له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، پێنج كه‌شتی جه‌نگی قەبارە مامناوەندی خێرا، چوار كه‌شتی هێرشبه‌ر، دوو كه‌شتی ژێرئاوگه‌ڕ، دوو كه‌شتی دۆزینه‌وه‌ی مین، یه‌ك كه‌شتی ده‌ریایی و وشكانی، یه‌ك كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی، چوار كه‌شتی نوێی جۆری قه‌ره‌قۆڵ، یه‌ك كه‌شتی فریاكه‌وتن و رزگاركردنی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان و سێ كه‌شتی جۆری یاریده‌ده‌ر و تیمه‌كانی كۆماندۆی به‌رگری ژێرئاو و كۆماندۆی هێرشبه‌ری ژێرئاو و هێرشبه‌ری وشكانی و ده‌ریایی و سه‌ربازانی هێزه ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كان به‌شدارییان له مانۆڕه‌كه‌دا كرد كه له به‌نده‌ری مارماریس ئاكساز-ه‌وه ده‌رچوون.