Yeşim Sert Karaaslan
27 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2019
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە درووست‌کردنی ناوچەی ئارام لە سووریا رایگەیاند "ناتوانین ناوچەیەک کە دەبێتە مایەی هەڕەشە بۆسەر ئێمە ئەسپاردەی کەسانێکی دیکە بکەین. ئێمە لەوێ دەبین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان شەوی رابردوو لە میانی بەرنامەیەکی راستەوخۆی هاوبەشی ئێن تی ڤی و ستار تی ڤی، ژمارەیەک لێدوانی دا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی "سوپای تورکیا ئامادەکارییەکانی بۆ ئۆپەراسیۆنی سەر خۆرهەڵاتی فورات تەواوکردبوو، چاوەڕێی فەرمانی ئێوە بوو. ئەو کاتە لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڵاوبوویەوە کە دەڵێت 'ئێمە سەربازانی سوپاکەمان لە سووریا دەکشێنینەوە' و ئێوە لەبەرامبەر ئەمەدا گوتتان 'ئەمە دۆخێکی نوێیە و بەلەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە نوێیە، ئۆپەراسیۆنەکە دوادەخەین'. وا دیارە ئەو کشانەوە تەواوەتییە چیتر بوونی نەماوە، ئەمریکا لە رێگەی ژمارەیەکی دیارییکراو لە سەرباز بوونی خۆی درێژە پێ دەدات، ئەمەش دۆخێکی نوێیە. کاریگەریی چی دەبێت لەسەر قۆناغەکە؟" ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد کە هێشتا دانوستانەکان بەردەوامن و گوتی:
"ئەگەر بێت و ئەم کارە بگۆڕێت بۆ کاری دواخستن، ئەوا بە دڵنیاییەوە هەڵوێستمان جیاواز دەبێت، بەڵام وەک دەزانن من هێشتا بەمزووانە قسەم لەگەڵ بەڕێز ترەمپ کرد، چەند رۆژێک لەمەوبەر دەرفەتی ئەوەمان بۆ رەخسا کە ئەم بابەتانەش تاوتوێ بکەین. گومانم وایە شتێک نابێت هاوشێوەی ئەوەی کە دەخەمڵێنرێت. زۆرینەی زۆری سەربازەکانی ئەوان لەوێ دەکشێنەوە. رەنگە لەوێ بە شێوەیەکی رەمزیی، بەپێی ئەو زانیارییانەی وەرمانگرتووە، ٣٠٠-٤٠٠ کەس یان ٢٠٠ کەس یاخود وەک هێزەکانی هاوپەیمانان بە کۆی گشتیی هێشتنەوەی ٥٠٠ کەس ببێتە جێگەی باس، بەڵام کۆبوونەوەکان چی لێدەکەوێتەوە لەئێستادا ناتوانم ئەوە باس بکەم، بەڵام سووربوونی ئێمە دیارە. سەرەتا ئەوەی کە بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە ناوچەی ئارام لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادا بێت، ئێمە ناتوانین ئەمە بۆ ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئەمریکا جێبهێڵین. من ئەمەم بەڕوونی پێ گوتوون".
ئەردۆغان ئاشکرایکرد سەرکۆماری فەڕەنسا داوای دیدارێکی لێکردوون، بەڵام ئەوان لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندان و ئەگەر دەرفەتێکیان بۆ هەڵکەوێت، ئەوا وەڵامی لێدەگێڕنەوە.
- "دەمانەێت ناوچەکە نەکەینە قوربانی تیرۆر و تیرۆریستان"
سەرکۆماری تورکیا تیشکی خستەسەر ئەوەی کە وڵاتەکەی هەستیارە لەبارەی یەکپارچەیی خاکی سووریا و رایگەیاند "رێڕەوی تیرۆر بۆ ئێمە ئەو شوێنەیە کە وەک ناوچەی ئارام بە تایبەتیی باسی دەکەین، لەوبارەیەوە هەستیارین. ناتوانین ناوچەیەک کە دەبێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئێمە ئەسپاردەی کەسانێکی دیکە بکەین. ئێمە لەوێ دەبین. سەبارەت بەو رێڕەوی تیرۆرە چەندێک هەستیاربین، لەبارەی یەکپارچەیی خاکی سووریاش ئەوەندە هەستیارین. لەوبارەیەوە لەبەر ئەوەی کە دانیشتوانەکەی متمانەی زۆریان بە ئێمە هەیە، عەشیرەتەکان بەردەوام بانگەوازی 'منبج'مان لێدەکەن. دەڵێن کە چاوەڕوانی سەربازی تورکیاین لێرە، ئێمە تەنها متمانەمان بەوان هەیە، چاوەڕێی ئەوان دەکەین''.
ئه‌ردۆغان باسی له منبج كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و كاره به به‌روارێك نابێت.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئه‌و گوته‌یه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هه‌میشه ده‌یڵێته‌وه "ره‌نگه شه‌وێك له‌ناكاو بێین" و گوتی: "هۆزه‌كانی ئه‌وێ (له منبج) هه‌میشه بانگهێشتمان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن 'وه‌رن'، متمانه‌یان به ئێمه‌یه. ئێمه‌یش له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌ین. ده‌زانن كه له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا ئاماده‌كاریمان كردووه و له حوزه‌یرانی ٢٠١٨‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێككه‌وتین و ئامانجی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی منبج-یش دیاره. له‌ئێستادا هه‌موو ئامانجمان، ئه‌وه‌یه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له منبج به ته‌واوی ده‌رچن. به‌ڵێن به ئێمه دراوه له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی له به‌رده‌ستیاندایه، چونكه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كۆده‌كرێته‌وه. ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كانه له ده‌ست ئه‌واندا بهێڵدریته‌وه ده‌بێته هۆی چی؟ وه‌ك رووداوی عێراقی لێدێت له پاش سه‌دام. ئه‌و كاته‌یش هه‌مان شت ده‌گوترا. ده‌یانگوت 'سێریاڵ نهمبهرهكانمان لایه و كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه'. پاشانیش به‌داخه‌وه هه‌موو چه‌كه‌كان چوونه ده‌ست په‌كه‌كه. پێویسته لێره‌دا هاوشێوه‌ی ئه‌وه بیر نه‌كرێته‌وه".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چه‌ند جارێك به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گوتووه و رایگه‌یاند "پێشتر له عێراق ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا هات، دواتر دۆخه‌كه وای لێهات. ئیستا گوتمان نابێت بكه‌وینه هه‌مان دۆخه‌وه. جه‌نه‌راڵه‌كانی پاڵی گوتیان 'سێریاڵ نهبهرهكانمان وه‌رگرتووه. هه‌موویانمان له‌به‌رده‌ستدایه. له‌به‌رئه‌وه كاتێک كاره‌كه ته‌واوبوو لێیان وه‌رده‌گرینه‌وه'. به‌دڵنیاییه‌وه من ئه‌وه به راستگۆی نابینم. ئه‌وه جارێ ٢٣ هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی و ئۆتۆمبێل له عێراقه‌وه هاتۆته ئه‌وێ".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه‌یش كرد كه له‌ئێستادا له‌وێ ١٨ بنكه‌ی سه‌ربازیی هه‌ن و گوتی: "یه‌په‌گه/په‌یه‌ده ئه‌وانه له شوێنێكه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن و حوكمیان پێوه ده‌كرێت. له كوێوه كۆنترۆڵ ده‌كرێن له ئه‌مریكاوه. هه‌روه‌ها پێموایه له‌و ناوچه‌یه‌دا بازاڕێكی چه‌ك دروستكراوه. چونكه ئه‌و چه‌كانه‌ی دێن هه‌مووی بهكارناهێندرین. به‌شێكیان له بازاڕدا ده‌فرۆشرێن و پاشانیش له‌وێ بازاڕێكی تیرۆر دروست ده‌بێت. له‌ئێستاشدا ئه‌وانه له‌وێ به‌كارده‌هێنرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ربازانمان له‌گه‌ڵ سوپای سووریای ئازاد‌دا له‌وێ زۆر هه‌ستیار و به‌ئاگان، چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین".