Sarmand Hameed
04 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2018
ئیسلام ئاباد - AA
سەرکۆماری پاکستان، مەمنون حوسێن لە ئیسلام ئاباد پایتەختی پاکستان پێشوازی لە سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار کرد.
بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری پاکستان لە کۆبوونەوەیەکدا کە دوور لە چاوی میدیاکاران بەڕێوەچوو، جەخت لەسەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسلام ئاباد و ئەنقەرە کراوەتەوە لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکە کراوتەوە.
سەرکۆماری پاکستان پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا بە پەیوەندییەکی قوڵ وەسف کردووە و ئاماژەی بە رۆڵی تورکیا داوە لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی جیهان و رایگەیاندووە کە تورکیا لە بوارەدا رۆڵی ئەرێنی بینووە و ئەمەش مایەی شانازییە.
مەمنون حوسێن سوپای تورکیای کردووە لەو پاڵپشتیانەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە پاکستان و کشمیری کردووە.
بڕیارە خوڵوسی ئاکار لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئیسلام ئاباد سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی دەریاوانی و ئاسمانی پاکستان بکات.
جێی ئاماژەی باڵیۆزی تورکیا لە ئیسلام ئاباد، ئیحسان مستەفا یورداگول ئامادەی کۆبوونەوەی نێوان سەرکۆماری پاکستان، مەمنون حوسێن و سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار بوو.