Sinan Uslu
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
دوێنێ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لەلایەک و هێرشی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانان لەلایەکی دیکەوە، ١٥ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لە باکووری سووریا بۆردومان کرد کە لەحاڵەتی ئامادەباشیدابوون بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە، دوێنێ لە باکووری سووریا ١٥ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دیاری کراوە کە شوێنی چەک و تەقەمەنی و سەکۆی تەقاندنی کاتیۆشا و هاوەن بوون و ئامادەی ئەوەبوون بە ئاراستەی تورکیادا بتەقێنرێن.
ئەو بنکانەی داعش لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیا لەلایەک و هێرشی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لەناو براون. هاوکات هەر دوێنێ هێرشی ئاسمانیی کرایە سەر بنکە و حەشارگەکانی پەکەکە لە ناوچەی قەندیلی هەرێمی کوردستان.
لەو هێرشانەدا کە لەلایەن فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی سەر بە سوپای تورکیاوە ئەنجام دراوە، سێ لە بنکە و حەشارگەکانی پەکەکە بۆردومان کران و تێکشکێنران.