Sangar Hamad Azeez
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی : "تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ، کاتژمێر ٢١:٢٢ روویداوە و بەپێی زانیاریەکان تا ئێستا ٣٦ کەس گیانی لەدەستداوە و هەروەها ژمارەیەکی زۆر برینداریش هەیە و لە ئێستاشدا بریندارەکان لە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە چارەسەر دەکرێن".
یڵدرم گوتیشی: "بەپێی زانیاری هێزە ئەمنیەکان هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەدان کە کردەوە تیرۆریستیەکە لەلایەن رێکخراوی داعشەوە ئەنجامدراوە و، ئەنجامدەرانی تەقینەوەکان بە تەکسی هاتوونەتە فڕۆکەخانە، سەرەڕای ئەو ئاماژانەش، کارەکانی لێکۆڵینەوە بەردەوام دەبێت".