Abdullah Shukur
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەرۆکایەتیی کۆمار لەگەڵ ھەریەک لە سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم و سەرۆک ئەرکانی سوپا خولوسی ئاکاردا سەبارەت بە تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک کۆبووەوە.
ئەردۆغان: "ھەموو کەسێک لەوە دڵنیا بێت، بۆ رێکخراوەکانی تیرۆریستی ھیچ جیاوازییەک لە نێوان ئیستانبوڵ و لەندەن، ئەنقەرە و بەرلین، ئیزمیر و شیکاگۆ، ئەنتاڵیا و رۆما نییە. ئەگەر گشت دەوڵەتەکان دەست لەناو دەست بەرەنگاری تیرۆر نەبنەوە، ئەوا ئەو ئەگەرانەی کە ئەمڕۆ لە روودانی دەترسین، یەک بە یەک روودەدات".
ئەردۆغان زیاتر گوتی:"ئەم پەلامارە جارێکی تر رووی رەشی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دەرخست کە خەڵکی سڤیلی بێتاوان دەکەنە ئامانج. ئاشکرایە ئەم جۆرە پەلامارانە ئامانجیان بەدەستھێنانی ئەنجامێک نییە، بەڵکۆ تەنھا دەیانەوێت خوێن و ئازاری مرۆڤە بێتاوانەکان بکەنە کەرەستەیەک بۆ پڕۆپاگەندە لەدژی وڵاتەکەمان لە جیھاندا".
سەرکۆماری تورکیا زیاتر گوتیشی: " سەرەڕای گشت قوربانییەکان، تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تا کۆتایی، خاوەنی ھێز ، توانا و دەسەڵاتی خۆیەتی".