Rewa Mahmood Hasan
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە توزلا-ی ئیستانبوڵ گوتاری دا.
سەرەتا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە ئەو تەنیا سەرکۆماری دەنگدەرانی نیە بەڵکو سەرکۆماری ٨٢ ملیۆن کەسە.
ئه‌ردۆغان گوتی "بیرتان نه‌چێ ئه‌گه‌ر جمهوور به‌هێز بێت سه‌ركۆماریش به‌هێز ده‌بێت. بیرتان نه‌چێت (ئه‌گه‌ر) شاره‌وانییه‌كی گه‌وره‌شار كه له‌گه‌ڵ سهركۆمار بێت شاره‌وانی قه‌زاكان ئه‌وانیش به‌هێز ده‌كات. وه‌ك سه‌ركۆماری توركیا و گه‌لی تورك، به هه‌ستیارییه‌كی مه‌زنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ی گرتوومانه به‌رده‌وام ده‌بین. بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك جیابكه‌ینه‌وه، هیچ كه‌سێك په‌راوێزبخه‌ین، توند توند ده‌ستمان به برایه‌تیی ههمیشهییمانهوه گرتووه و له‌پێناو خۆشگوزه‌رانی تاك به تاكی ٨٢ ملیۆنهكهدا، هه‌وڵده‌ده‌ین".
لەبارەی ئاگرەکەی ئەنقەرەوە سەرکۆماری تورکیا گوتی "بەداخەوە ئەمڕۆ لە بینایەک لە ئیسکیتلەری ئەنقەرە لە بینایەکی مەتروکەدا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک، ٥ برامان گیانیان لەدەست دا. خوا لێیان خۆش بێت.١١ برامان بەخەستی برینداربوون. ئەوانیش چارەسەر دەکرێن. دەکرێت بلێین بەداخەوە ئەوێ مەتروکەیە، چونکە لەوێ گۆڕانکاری دەکرێت. هاتن و گوتیان ئەوێ بەتاڵە لەوێ نیشتەجێ بن ، ئەم هاووڵاتیانەمان رووبەڕووی دۆخێکی لەو چەشنە بوونەوە. هەر بۆیە دەبێت دەست لەناودەست بکەین. هەر بۆیە ئەو پەیامانەی ئێمە دەیدەین بە ئاگاییەوە وەریبگرن".