Sertaç Bulur,Barış Gündoğan,Muhammet Ali Kemal
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له شاری پیشه‌سازیی ئیسكیتلهر ئاتای ئه‌نقه‌ره، له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له باڵه‌خانه‌یه‌كی سێ نهۆمیی چۆڵكراودا، به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ له باڵه‌خانه‌یه‌كی سێ نهۆمیی چۆڵكراو له شاری پیشه‌سازیی ئیسكیتلهر ئاتای ناوچه‌ی ئاڵتنداغی ئه‌نقه‌ره، ئاگرێك به هۆكارێكی تا ئێستا نه‌زانراو، كه‌وتووه‌ته‌وه.
دوای گه‌یشتنی هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر ئاگركوژێنه‌وه و ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن، ره‌وانه‌ی شوێی رووداوه‌كه كراون.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئاگره‌كه‌یان كوژانده‌وه و ده‌ستیان به كاره‌كانی ساردكردنه‌وه كرد.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه، شوێنی مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كرێكار بووه كه زۆرینه‌یان ئه‌فغانی بوون و كاریان كۆكردنه‌وه‌ی كاعهز بووه و نهۆمی ژێره‌وه‌شی وه‌ك گه‌نجینه به‌كارهێنراوه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، تا ئێستا له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
١١ كه‌سی دیكه‌ش كه به‌هۆی هه‌ڵمژینی دووكه‌ڵه‌وه باری ته‌ندروستییان تێكچووه، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
كاره‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ی برینداران و ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، درێژه‌ی هه‌یه.