Rewa Mahmut Hasan
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند کە بەم هێرشە جارێکی تر دەرکەوتەوە کە تیرۆر هەرەشەیەکی نێودەوڵەتیە، ئەم هێرشە پلانێکی تیرۆریستانە کە کەسانی بێتاوان دەکاتە ئامانج.
بەیاوەری هەریەک لە گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا نومان کورتوڵموش و وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی فاتمە بەتولسایان کایا، وەزیری ناوخۆ ئەفکان ئاڵا، وەزیری گەیاندن و دەریاوانی ئەحمەد ئارسلان،پارێزگاری ئیستانبوڵ وەسیپ شآهین و وەفدێکی هاوڕیی سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کرد لە فرۆکەخانەی ئەتاتورکی ئیستانبوڵ .
دواتر یڵدرم لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان گوتی : "سەعات ٢١:٢٢ دەقەی ئەمشەو تەقینەوەکە لە فرۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ روویداوەو بەپێی زانیاریەکان ٣٦ کەس گیانیان لەدەست داوە ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیە .هاوکات ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیەو لە نەخۆشخانە جیاوازەکانی ناوچەکە تیماریان بۆ دەکرێت"
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەوە گوتی : "بەپێی زانیاریەکانی هێزە ئەمنیەکانمان هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەدان کە کردەوە تیرۆریستیەکە لەلایەن رێکخراوی داعشەوە ئەنجام دراوە.هێرشبەرەکان لەرێی تەکسیەوە هاتوونەتە فرۆکەخانە، سەرەڕای ئەو ئاماژانەش ، کارەکانی لێکۆڵینەوە بەردەوام دەبێت"
یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە بەم هێرشە جارێکی تر دەرکەوت کە تیرۆر هەرەشەیەکی نێودەوڵەتیە لەرێیەوە کەسانی بێتاوان دەکاتە ئامانج و گوتی : "لەکاتیکدا وڵاتەکەمان بەسەرکەوتووی خەبات لە دژی تیرۆر دەکات و بەجیا لەگەڵ دراوسێکانیدا لە قۆناغی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیەکانیدایە، ئەنجام دانی هێرشێکی لەو چەشنە واتادارە.جارێکی تر دەرکەوتەوە کە تیرۆر رووداوێکی هەڕەشەیە بۆسەر هەموو میللەتەکان و وڵاتان.دەبێت لەسەر ئاستی جیهانی رووبەروو بوونەوە دژی تیرۆر بەهاریکاری یەکتری بەردەوام بێت".