Sayim Harmancı,1 23
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
هه‌كاری - AA
له ئاكامی هێرشی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له قه‌زای چوكورجای سه‌ر به پارێزگای هه‌كاری سه‌ربازێك گیانی له ده‌ستدا و چواری كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
پارێزگای هه‌كاری رایگه‌یاند تیرۆریستانی په‌كه‌كه له رێگای ئاراسته‌كردنی دوو موشه‌كه‌وه له ناوچه‌ی زاپ له سنووری عێراقه‌وه هێرشیان كردووەته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له چیای گوڤه‌ن له قه‌زای چوكورجا.
له به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه و، چوار كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون كه یه‌كێكیان كرێكاری مه‌ده‌نی بووه و كاری وه‌گه‌ڕخستنی ئامێره‌كانی كار بووه و برینهكهیشی سه‌خته. له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری به‌رده‌وامه".