Rewa Mahmut Hasan
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
پارێزگاری ئیستانبوڵ لە راگەیەندراوەکەیدا ناسنامەی کوژراوانی کردەوە تیرۆریستییەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئیستانبوڵی ئاشکرا کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تا سەعات یەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤١ کەس گیانیان لەدەست داوە و تا ئێستا توانراوە ناسنامەی ٣٧ کەسیان بدۆزرێتەوە و دیاری بکرێن.
لەناو کوژراوەکاندا ١٠ کەسی بیانی و ٣ کەسیان دوو رەگەزنامەیان هەبووە و ١٩ کەسی تریشیان هاووڵاتی تورکیان و دوو هاووڵاتی عێراقییان تێدایە.
لە کۆی ٢٠٩ بریندار، ئێستا ١٠٩ کەسیان رەوانەی ماڵەوە کراون و چارەسەریان وەرگرتووە و تیمار بۆ ١٣٠ کەسی تریان بەردەوامی هەیە.
لە ئێستادا تەرمی دوو پیاو و دوو ژن بۆ دیاریکردنی ناسنامەکانیان لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.