Sangar Hamad Azeez
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2016
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تورکیا، بەبۆنەی پەلامارەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ رۆژێکی وەک ماتەمینی گشتی راگەیاند.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تورکیا رایگەیاند: "وەک دەربڕینێک بۆ هاوخەمی، پەلامارە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ رۆژێکی وەک ماتەمینی گشتی رادەگەیەنین".
هەر لە روونکردنەوەکە داوای لە تەواوی نوێنەرایەتییەکان کرد کە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات وەک رێزێک ئاڵاکانیان تا نیوە بهێننە خوارەوە.