Rewa Mahmut Hasan
01 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
ناسنامەی دوو لەو تیرۆریستانەی خۆیان لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئیستانبوڵ تەقاندەوە، ئاشکرا بوو.
لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە داواکاری گشتیی باکیرکۆی، بەڕێوەی دەبات لە کۆی سێ تیرۆریستی خۆتەقێنەرەوە، ناسنامەی دووانیان ئاشکرا بووە بەناوەکانی راکیم بولگارۆڤ، وەدیم عوسمانۆڤ، لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ دەرخستنی ناسنامەی تیرۆریستی سێهەم بەردەوامە.
ناسنامەی عوسمانۆڤ لەو پاسپۆرتەوە ئاشکرا بووە کە داویەتی بە نووسینگەی بەکرێدانی خانوویەک لە ناوچەی فاتیح.
لە نزیک ئەو ماڵەی کە تیرۆریستان تێدا ماونەتەوە و لەناو زبڵدانێکدا کۆمپیوتەرێک دۆزراوەتەوە کە بە بزمار زیانی پێ گەیەندراوە. لە ئێستادا پۆلیس هەوڵ دەدات بە زانیارییەکانی ئەو کۆمپیوتەرە بگات.