Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
01 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2016
هەولێر
مزگەوتێکی شاری هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکی مرۆیی تورکیاوە نۆژەن دەکرێتەوە .
مزگەوتی سەواف یەکێکە لە مزگەوتە بەناوبانگەکانی شاری هەولێرو لە ئێستادا لەرێی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە مرۆییەكانی تورکیاوە نۆژەن دەکرێتەوە و سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیەکە دکتۆر زولکوف ئۆروچ ئاماژە بەوە دەكات کە ئامانجیان رێکخستنەوەی مزگەوتەکەیە بۆ عیبادەت و هاوکات چەندین فەرشیان لە تورکیاو بۆ هیناوە.
سەرقونسوڵی تورکیا لە هەولێر محەمەد ئاکیف ئینام لە مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتەکە لەدوای نۆژەنكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەدا کە لەچوارچێوەی توانای خۆیاندا ماوەیەکە یارمەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدەن.
عومەر سوێری ئیمامی مزگەوتی سەواف سوپاسی وڵاتی تورکیای کرد بۆ ئەو هاوکاری و یارمەتیە.