Muhammet Ali Kemal
01 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک رایگەیاند: ''با گەلەکەم ئاسوودە بێت، ورەتان نەڕووخێت. ئەم رۆژانە رۆژی هاوپشتی و هاوسۆزییە، رۆژی برایەتییە، ئەم رۆژانە رۆژی بەشکردنی خەمەکانە. ئەمانەش تێدەپەڕن. تورکیا بەهەنگاوی پتەوەوە لە رێگەی شارستانێتییدا بەردەوام دەبێت''.
بینالی یڵدرم پاش خوێندنی نوێژی هەینی و لەکاتی هاتنەدەرەوەی لە مزگەوت، قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد.
یڵدرم هەروەها گوتی: "دوای ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه هه‌موو جیهان هاوخه‌میی بۆ ده‌ربڕیین، چه‌ندین وڵات له رۆژئاوا، له رۆژهه‌ڵات، له باكوور، له باشوور، له ئه‌فریقیا و هه‌موو جیهان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌بێت یان نا، له هاوخه‌می ده‌ربڕیندا پێشبڕكێیان كرد. له چه‌ندین شوێنی ئه‌ورووپادا ئاڵای توركیا به‌رز كرایه‌وه و ئاڵاكان بۆ نیوه داگیران. پشت به‌خودا هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌بینه گه‌لێك دژی تیرۆر و بێ جیاوازی ده‌وه‌ستینه‌وه. ئێمه ساڵانێكیه ده‌ڵێین تیرۆر ته‌نها كێشه‌ی توركیا نییه و كێشه‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه. جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه له‌مه تێگه‌یشتوون هه‌رچه‌نده دره‌نگیش بێت".
- ''بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تەنها کێشەی تورکیا نییە بەڵکو کێشەی مرۆڤایەتییە''
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا بە رۆژانی سەختدا تێدەپەڕێت و رایگەیاند: ''دوو رۆژ لەمەوبەر لە پەلامارێکی قێزەوندا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک دەیان کەسی بێتاوانمان لەدەست دا. جارێکی دیکە ئەوەمان بینی کە تیرۆر ئایین، باوەڕ و نەتەوەی نییە. ژمارەیەک کەس لە نەتەوەی جیاواز لە فڕۆکەخانەکە بوون، هاووڵاتی خۆمانی تێدا بوو. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تەنها کێشەی تورکیا نییە بەڵکو کێشەی مرۆڤایەتییە''.