Mohammed Baqi Hussein
01 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2016
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گیتیی فڕۆكه‌وانیی سڤیلی توركیا رایگه‌یاند، 7ی تهمووز گه‌شته ئاسمانییه تایبه‌ته‌كان كه به گه‌شتی charter ناسراون، له رووسیاوه بۆ توركیا ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه ئه‌و گه‌شتانه ئه‌نجام نه‌دراون.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ردا هاتووه، "داواكاریی رووسیا بۆ ئه‌نجامدانی 17 گه‌شتی تایبه‌ت بۆ توركیا كه له 7ی ته‌موزه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن بهڕوهیهرایهتییهكهمانهوه په‌سه‌ند كراوه".
دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رووسی له‌لایه‌ن توركیاوه، له یه‌كی كانوونی یه‌كه‌می 2015ه‌وه گه‌شته تایبه‌ته‌كانی رووسیا بۆ توركیا راگیران.