Mohammed Baqi Hussein
01 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2016
گوته‌بێژی كریملین دیمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند، پێدەچێت سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین پێش لووتكه‌ی G20 كه بڕیاره مانگی ئهیلوول له چین به‌ڕێوه بچێت، چاویان به‌یه‌كتر بكه‌وێت.
پێسكۆڤ له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌گه‌ری دیداری ئه‌ردۆغان و پوتین، راشیگه‌یاندووه كات و شوێنی دیداره‌كه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.گوته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له مانگی داهاتووەوە په‌یوه‌ندیی چڕ و پڕ بۆ هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر توركیا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌ست پێ ده‌كات.
پێسكۆڤ لە کۆتاییدا گوتی: "له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكمان له‌گه‌ڵ هاوتا و هاوپیشه توركهكانماندا ده‌ست به دیدار و چاوپێكه‌وتن ده‌كه‌ین".