Rewa Mahmut Hasan
09 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2016
لە ئاکامی تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێنراو لەسەر هێڵی شەمەندەفەری مووش، ژمارەیەک ڤارگۆنی شەمەندەفەرێک لە هێڵ دەرچوون.
بەپێی زانیاریەکان تەقینەوە تیرۆریستیەکە لە نزیک گوندەی یۆرەجیک سەربە ناوەندی پارێزگای مووش ئەنجامدراوە کاتێک شەمەندەفەرەکە لەسەر هێڵی تاتوان - ئەلازیغ لەرێگادابووە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک ڤارگۆنی شەمەندەفەرەکە لە هێڵ دەرچوون.
تیمەکانی ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستیان ئۆپەراسیۆنێکیان بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی دەست پێکرد.