موش
باقر، كە تەمەنی سەدەیەكی تێپەڕاندووە، لە 11 منداڵ 107 نەوە و دوو نەوەی نەوەی هەیە، سەرەڕای درێژی تەمەنی بەڵام خۆی پێداویستیەكانی خۆی دابین دەكات.
باقر، هەست بە خۆشحاڵی دەكات كە جەژنی لەگەڵ منداڵ و نەوەكانیدا بەسەر دەبات و سوپای یەزدانی مەزن دەكات كەوا جەژنێكی دیكەی كردۆتە نسیب.
ئەو هاووڵاتییە بەتەمەنە، باس لەوە دەكات كە لە گوندەكەیاندا بە كشتوكاڵ كردن بژێوی ژیانی دابین دەكات و دەڵێت "تەندروستی و تەمەن درێژی ژیانی دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی لە ژیانیدا زۆر كاری كردووە و خۆراكی سروشتی خواردووە".
باقر، باس لەوە دەكات كە خۆشحاڵە منداڵ و نەوەكانی لە رۆژانی جەژندا دەبینێت و دەستی ماچ دەكەن، جەژنەكانیش بە سمبولی پێكەوەبوون و پێكەوە ژیان ناوزەند دەكات.
زوبەیر باقر، بەدرێژایی تەمەنی حكوومەتانێكی زۆری بینیوە و شاهیدی چەندین رووداوی گرنگ بووە كە لە وڵاتدا روویانداوە. هاوكات داوای بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی دەكات كە سێ ساڵ بەرلە لە توركیا ئێستا دەستی پێكرد.
لای خۆیەوە، موحیەددین باقر، كە كوڕی باپیرە زوبەیرە باس لەوە دەكات هەموو جەژنێك كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی باوكیان نزایان بۆ بكات و دەڵێت: "باوكم زۆر سەختی بینیوە. لە ئێستادا باری تەندروستی باشە. تەنیا ئینزیلاقی پشت و كێشەی میزكردنی هەیە، سوپاس بۆ خوا جگە لەوە هیچ كێشەیەكی دیكەی نییە. ئێمەش خیزانی كۆبووینەتەوە و جەژنی هەموو لایەك پیرۆز بێت".