موش
بەرێوەبەرایەتیی ئاسایش و پۆلیسی پارێزگای موش بەھاوکاری تیمی بەرەنگاربوونەوەی ساختەکاری و تاوان، بەر لە ھاتنی جەژنی قوربان سەردانی مەیدانی ئاژەڵی سەر ڕیگای موش بینگۆلیان کرد و لەگەڵ خاوەنی دوکاندارانی مەیدانەکە کۆ بوونەوە، ھێزەکانی ئاسایش کڕیار و فرۆشیارانی ناوچەکەیان لە بوونی دراوی ساختە ئاگەدار کردەوە.
پۆلیسی موش لە شێوەی ئاگادارینامەی چاپکراودا چۆنیەتیی ناسینەوەی دراوی ساختەیان بۆ خەڵک روون کردەوە.
بەھۆی بڵاو بوونەوەی برێکی زۆر لەپارەی ساختە لەبازاڕەکانی پارێزگای موش پۆلیسی ئەو پارێزگایە ھەستا بە ئاگادارکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە، بۆ ئەو کەسانەش زمانی تورکی نازانن پۆلیسی موش بەزمانی کوردی ئاگەداری کردنەوە کە مامەڵە بەو جۆرە دراوانە نەکەن.
خەڵکی ناوچەکە دڵخۆشی خۆیان بەرامبەر بەبانگەوازەکەی ئاسایشی موش بەزمانی کوردی ڕاگەیاند و بەھەنگاوێکی گرنگیان لەقەڵەمدا. ھەروەھا رایانگەیاند، زۆر کەسی ناوچەکە زمانی تورکی نازانن، بانگەواز بەزمانی کوردی و بڵاوکردنەوەی ئاگادارینامە لەلایەن پۆلیسەوە لەبارەی پارەی ساختەوە کارێکی زۆر باشە.