Hemın Othman Mohammed
10 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2016
زوبه‌یر به‌كر كه پیاوێكی به ته‌مه‌نی 111 ساڵانه و له گوندێكی سه‌ربه شاری موش ده‌ژی، خاوه‌نی 107 نه‌وه و چوار نهبیرەیە.
به‌كر ته‌مه‌نی 111 ساڵ كه له گوندی كهپهنهكهی سه‌ربه ناوه‌ندی موش ده‌ژی، ته‌مه‌نی له‌ناو بنەماڵەیەکی فراوان به‌سه‌ر بردووه كه سه‌دان یاده‌وه‌ری له‌خۆ گرتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌مه‌نه زۆره‌ی كه سه‌ده‌یه‌كی تێپه‌ڕاندووه خۆی پێداویستییه‌كانی دابین ده‌كات.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، به‌كر باس له‌وه ده‌كات كه خاوه‌نی حه‌وت منداڵ و 107 نه‌وه‌یه و چوار نهبیرەشی هەیە و ده‌ڵێت به به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانیدا دڵخۆش و ئاسووده‌یه.
زوبه‌یر به‌كر، باس له‌وه ده‌كات كه بۆماوه‌ی ساڵانێكی زۆر له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی نه‌زیره ژیاوه، دوای كۆچی هاوژینه‌كه‌ی پێش چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا ده‌ژی و گوتی: "هاوژینه‌كه‌م له ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. بەیه‌كه‌وه 76 ساڵ ژیاین، حه‌وت منداڵمان هه‌یه، له‌گه‌ڵ 107 نه‌وه و چوار نەبیرە. له ماوه‌ی ئه‌و 76 ساڵه‌دا كه‌سمان دڵی یه‌كترمان نه‌شكاند و ژیانێكی دڵخۆشیانه ژیاین. هاوژینه‌كه‌مم زۆر خۆش ده‌ویست. ئه‌ویش منی زۆر خۆشده‌ویست. پاش كۆچی دوایی هاوژینه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ منداڵ و نهوهكانمدا ده‌ژیم و کاتەکانم بۆ ئه‌وان ته‌رخان كردووه".
به‌كر، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه منداڵه گه‌وره‌كه‌ی ته‌مه‌نی 70 ساڵە و منداڵه بچووكه‌كه‌شی 50 ساڵیەتی و گوتی: "له شارۆچكه‌ی ئهرهغلی زۆنگوڵداك چوار ساڵ سه‌ربازیم كردووه. به درێژایی ته‌مه‌نم حكوومه‌تێكی زۆرم بینیوه و شایەتی رووداوە گرنگەکانی وڵاتم بووم".