Hemın Othman Mohammed
10 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2016
تەقینەوەیەک بە پاسێکی گوێزەرەوەی پۆلیسدا 12 برینداری لە شاری دیاربەکر لێ کەوتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، لەکاتی تێپەڕینی پاسێکی گواستنەوەی پۆلیس لە فولکەی دیجلە لە شارۆچکەی باغلاری دیاربەکر، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 12 کەس کە لە نێو پاسەکەدا بوون، بریندار بوون.
ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە تەقێنراوەتەوە و بەهۆیەوە چەند بینایەکی چواردەوریش زیانیان بەرکەوتووە.