Mazın Asad
10 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2016
په‌رله‌مانی توركیا - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "هه‌روه‌ك بابه‌ته‌كانی دیكه له سیستمی سهرۆكایهتیشدا دوا قسه گه‌ل ده‌یکات. پێویسته له بژارده‌ی گه‌ل نه‌ترسین".
ئه‌ردۆغان له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڤاری په‌رله‌مانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كی دروست له نێوان تیرۆر، وڵات و كۆمه‌ڵگه و بابه‌ته‌كانی دیكه نه‌بووه و گوتیشی: "له سیفه‌تی تیرۆردا دڕندایه‌تی، ناپاكی، بێ شكۆیی و خوێنڕشتن هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی ئامانجێك دیاری بكرێت. له هێرشه‌كانی ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ جارێكی دیكه ئه‌م راستهقینهیهمان بینی".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "بیر له وڵاتێك بكه‌نه‌وه كه رووبه‌ڕووی كرده‌وه‌ی زۆرێك له رێكخراوانی خوێنڕیژ بووه‌ته‌وه. بیر له وڵاتێك بكه‌نه‌وه كه رووبه‌ڕووی ئامانجی سه‌ره‌كی رێكخراوێكی تیرۆریستی بووه‌ته‌وه كه گشت جیهان به ترسه‌وه لێی ده‌ڕوانێت. هاوكات توركیا بێجگه له‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هێرشی چه‌كداری رێكخراوانی تیرۆریستی بووه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتدا رووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆریستانی بێ چه‌ك بووه‌ته‌وه كه پشتگیری‌یان لێ ده‌كرێت".
ئه‌ردۆغان له به‌شێكی قسه‌كانیدا هه‌روه‌ها گوتی: "به راشكاوی ده‌یڵێم كه له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا دۆستێكی زۆر كه‌ممان هه‌یه. سه‌ڕه‌رای ئه‌مه پێم وایه هه‌م له ناوه‌وه و هه‌میش له ده‌ره‌وه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ره‌نگاریی رێكخراوانی تیرۆریستی بووینه‌ته‌وه. هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی له هه‌ندێك له شارۆچكه‌كان به پێداگری و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌منی شكستی خواردووه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه رووی راسته‌قینه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیان له رووداوه‌كان بینی، به پێداگری هه‌ڵوێست و پشتگیری خۆیان بۆ ده‌وڵه‌ت نیشان دا".
سه‌ركۆماری توركیا روونیشی كرده‌وه كه توركیا له سه‌ره‌تاوه پێشنیازی پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام كردووه و راشیگه‌یاند سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن زۆرێك له سه‌ركرده‌ی وڵاتان پێشنیازه‌كه به ئه‌رێنی پێشوازی لێ كراوه، كه‌چی به‌داخه‌وه وه‌ك ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه.
ئه‌ردۆغان زیاتر گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ مانه‌وه‌ی گه‌لی سووریا له وڵاته‌كه‌یان بڕه‌خسێنن، ملیۆنه‌ها سته‌ملێكراویان له ده‌ریاكان، ده‌روازه‌ی سنووره‌كان په‌رێشان كرد و له پێناو به‌رژوه‌ندی خۆیان پشتگیری رێكخراوە تیرۆریستییەکانیان كرد كه به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه له به‌رده‌م مێژوو باجه‌كه‌ی ده‌ده‌نه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتیشی: "رێككه‌وتننامه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ توركیا له راستیدا روو رهشییه بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا. له به‌رامبه‌ر مێوانداریكردنی سێ ملیۆن په‌نابه‌ر له لایه‌ن توركیاوه و هه‌بوونی توانای 28 وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێمه، كه‌چی مێوانداری په‌نابه‌ری كه‌متریان له‌چاو ئێمه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن شوێنمان نییه. به راستی ئه‌مه وێنه‌یه‌كی زۆر خه‌مباره".