Hemın Othman Mohammed
26 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2016
بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی زوقم له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، رێگای 698 گه‌ڕه‌ك له وان، 256 له بیتلیس، 105 گوند و 277 كێڵگه له هه‌كاری و 215 گوند له موش بەڕووی هاتوچۆ، داخراون.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن گه‌وره‌شاره‌وانی وانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت كه له سه‌رانسه‌ری شاردا به‌هۆی كاریگه‌ری به‌فر و سه‌رماوه، رێگاوبانی 698 گه‌ڕه‌ك داخراون.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و رێگاوبانانه‌ی پێشتر پاك كراوه‌نه‌ته‌وه و به‌ڕووی هاتوچۆدا كرابوونه‌وه، به‌هۆی كاریگه‌ری بارینی به‌فره‌وه دووباره داخراونه‌ته‌وه، تیمه‌كانی شاره‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگاوبانانه.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی ناوچەی 14، لە روونكردنەوەیەكدا پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه ناوبه‌ناو بارینی به‌فر به‌گشتیی له ناوچه‌كه‌دا درێژه‌ی هه‌بێت.
هاوكات له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاووڵاتییان ئاگادار كراونه‌ته‌وه له زوقم و به‌ستنی رێگاوبانه‌كان، هه‌روه‌ها هاتووه "پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما بۆ 2-4 پله دابه‌زێت".
به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و به‌فره‌ی ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه له ناوچه‌كه‌دا ده‌بارێت، ئاستی بارینی به‌فر له وان گه‌یشتۆته 26 سم، له هه‌كاری 57 سم، له بیتلیس 181 سم و له موش 59 سم.
- بیتلیس
به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری رێگاوبان و گه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی بیتلیس كه‌ریم سۆنمه‌ز رایگه‌یاند: "به‌هۆی كاریگه‌ری به‌فر و دروستبوونی زوقمه‌وه، رێگاوبانی 256 گوندی سه‌ربه ناوه‌ندی شار و شارۆچكه‌كان داخراون".
ئەو گوتیشی: "10 تیم به 43 ئۆتۆمبێله‌وه سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگەوبانهكانن بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای گونده‌كان. بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاویش تیمه‌كانمان له ئاماده‌باشیدان. بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانمان بێ چاره نه‌مێننه‌وه له كورتترین ماوه‌دا رێگای گونده‌كان ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی بیتلیس راسیم ساراچ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاستی ئه‌و به‌فره‌ی له ناوه‌ندی شاردا باریوه 181 سم-ه، داواشی له هاووڵاتییان كرد هۆشیار بن به‌رامبه‌ر مه‌ترسی روودانی هه‌ره‌سی به‌فر.
سكرتێری گشتیی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای موش شه‌هموز یه‌نتور، باسی له‌وه كرد كه رێگاوبانی 215 گوندی سه‌ربه ناوه‌ندی و شارۆچكه‌كانی موش به‌ڕووی هاتوچۆ داخراون، تیكهكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌فریش به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه له كورترین ماوه‌دا.
له شاری هه‌كاری، رێگاوبانی 105 گوند و 277 كێڵگه به‌ڕووی هاتوچۆ داخراوه، تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌فریش سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانن له به‌فر.