Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
26 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2016
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن ئینته‌رناشناڵ"دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نووس كریستیەن ئەمانپووری دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كام لایه‌نانه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆ ده‌بنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا و هه‌ڵوێستی توركیا چۆن ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كوردەکانی سووریا له‌و گفتوگۆیه‌دا كه هه‌ندێ ناوچه‌ی سورریایان كۆنترۆڵ كردووه، داودئۆغڵو گوتی: "ئێمه خوازیاری ئاماده‌بوونی كوردەکانی سووریاین له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ. به‌بێ بوونی كورده‌كان گفتوگۆكه ته‌واو نابێت. ئێمه دژی به‌شداریكردنی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده‌ین له‌و گفتوگۆیه‌دا. په‌یه‌ده، درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه كه نه‌ك ته‌نیا له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكاشه‌وه وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ناسێندراوه".
له به‌رامبه‌ردا ئەمانپوور پرسیاری له داودئۆغڵو كرده‌وه و گوتی ئێوه و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ره‌نگه وه‌ك رێكخراوی پێناسن، به‌ڵام ئه‌مریكا له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئایا كاتی قبووڵكردنی راستییه‌كه نه‌هاتووه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "ئه‌وانه‌ی ئه‌وان به‌هاوبه‌شی شه‌رعی ده‌بینن، له راستی ناوچه‌كه ناگه‌ن، هیچ كه‌سێك ناتوانێت قایلمان بكات به‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌دا ئاشتیخوازن".له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هه‌ڵوێستی توركیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێران سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا، داودئۆغڵو گوتی: "دڵخۆشم به‌وه‌ی رێككه‌وتن كراوه سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران. گه‌یشتنه چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته ته‌نیا بۆ ئابووریی ئێران باش نییه، به‌ڵكو بۆ ئابووریی ته‌واوی جیهان باشه".لەوەڵامی ئەوەی ''ئایا ئێران وەک رکابەرێکی ناوچەیی تەماشا دەکەن؟'' داودئۆغڵو رایگەیاند: ''ئێمە ئێران وەک رکابەری خۆمان نابینن. ئێمە دراوسێین. بەدرێژایی مێژوو پەیوەندییەکانمان هەڵکاشان و داکشانیان بەخۆوە بینیوە. بەڵام لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا پەیوەندییەکانمان پەیوەندی باشی دراوسێیەتی بووە. لەبارەی سووریا و عێراقەوە ژمارەیەک بۆچوونی جیاوازمان هەیە لەگەڵ ئێران‌دا''.
- ''رووسیا بەشێوەیەکی زۆر نەرێنێ دەستوەردەداتە کاروباری سووریا''
داودئۆغڵو سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی رووسیا لە سووریا، رایگەیاند: ''رووسیا، ماوەیەکی زۆر درێژ، دژی دەستێوەردانی دەرەکیی بوو لە سووریا بەڵام لە ئێستادا رووسیا بەشێوەیەکی زۆر نەرێنی دەستوەردەداتە سووریا. لە راستیدا سووریا داگیر دەکات. رووسیا تاوەکو ئێستا لە لەسەدا ٩٠ی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە تائێستا لە سووریا ئەنجامی داوە، هاووڵاتییانی سڤیلی لە ئدلێب، ئەعزاز و حەڵەب کردووەتە ئامانج و لە لازقییە ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو بۆردومان دەکات. رووسیا خوێندنگە و نەخۆشخانەکانی دەکاتە ئامانج. ئەو بریندارانەی لە هێرشەکانی رووسیا هەڵدێن پەنا بۆ تورکیا دەهێنن. تەنها لەسەدا ١٠ی ئۆپەراسیۆنەکانی رووسیا داعشی کردووەتە ئامانج. ئەو وڵاتە دەتوانێ هاوشێوەی وڵاتانی دیکە لە پرۆسەی ئاشتیدا رۆڵی هەبێت. چاوەڕوانی ئەوە لە رووسیا دەکەین کە رێز لە هاووڵاتییانی سڤیلی سووریا بگرێت و ناچاریان نەکات پەنا بۆ تورکیا بهێنن''.
- ''پەکەکەش و داعش‌یش مایەی مەترسین بۆ سەر تورکیا''
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئەمانپوور کە پرسی ''ئایا پەکەکە یان داعش هەڕەشەیەکی گەورەترن بۆ سەر تورکیا''، داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد خراپەکارییەکان ناتوانرێت بەراورد بکرێن و هەردووکیان مایەی مەترسین بۆ سەر تورکیا و هەردووکیان لەڕووی ئایدۆلۆژییەوە دژی دیموکراسین.
''کێشەکە ئازادیی گوزارشتکردن لە بیروڕا نییە، هاندانی تێرۆرە''
داودئۆغڵو سەبارەت بەو رەخنانەی ئاراستەی حکوومەت دەکرێن، بەگرنگییەوە باسی لەوە کرد کە تورکیا خاوەنی دیموکراسییەکی زۆر پتەوە. باسی لەوە کرد لە ماوەی هەڵبژاردنەکاندا ئاک‌پارتی بەرەوڕووی هەموو جۆرە رەخنەیەک کرایەوە و لە زۆرێک لە رۆژنامە و کەناڵەکانی تەلەڤزیۆندا هەواڵی دژی ئاک‌پارتی بڵاو دەکرایەوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا باسی لەوەشکرد لە ماوەی رابردوودا روونکردنەوەیەک لەلایەن ژمارەیەک ئەکادیمیستەوە بڵاو کراوەتەوە و رایگەیاند: ''ئەگەر شتێک بێت دژی ئازادیی گوزارشتکردن بێت لە بیروڕا، ئەوە من یەکەم کەس دەبم کە دژی دەوەستمەوە و لەبەرامبەریدا دەجەنگم'' بەڵام کێشەی بنەڕەتی لێرەدا ئەوەیە کە بابەتەکە ئازادیی گوزارشتکردن لە بیروڕا نییە بەڵکو هاندانی تیرۆرە. داودئۆغڵو لە کۆتاییدا داوای کرد ئەکادیمیستەکان لێپرسراوێتییە ئاکارییەکانیان بەجێ بهێنن.