Rewa Mahmut Hasan
05 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2016
مووش
زازاکانی شاری مووش لە یەکەم رۆژی جەژندا کۆبوونەوە و خواردنی تایبەت بە خۆیان دروست کرد و بەخشیانەوە.
لە شاری مووش هەندێک لە زازاکانی ئەو شارە لە ماڵێک کە خاوەنی پرسەیە کۆبوونەوە و لە ناو باخچەکەیدا خواردنێکی تایبەت بە خۆیان لێناو بەخشیانەوە، ئەمەش وەک داب و نەریتی خۆیان کە تێیدا پەیامی یەکڕیزی و پێکەوە ژیان دەدەن بە ئامادەبووان.
بەپێی دابونەریتی زازاکان، دوای ئەوەی کە خەڵکی گەڕەک دەچنە نوێژی جەژن، پێکەوە سەردانی ماڵی ئەو کەسە دەکەن کە پرسەی هەبووە و لەوێ نانێکی تایبەت دروست دەکەن لەناو حەوشەی ماڵی پرسەدارەکەدا کە وەک نانی بەیانی دەخورێت.
خواردنەکە بە ( گەورە) ناسراوە و لەلایەن ئافرەتانەوە ئامادە دەکرێت کە هەویرێک ئامادە دەکەن دواتر پەنیری بەسەردا دەکەن و پاشان تکەی گۆشت و پیازی تێ دەکرێت. یەک ئامانج هەیە لە خواردنی ئەم جۆرە خۆراکەدا، ئەویش گەیاندنی پەیامی پێکەوەیی و یەکڕیزییە لەکاتی پرسەدا.