Abdullah Shukur
05 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2016
دیاربەکر
کەسوکاری ئەو کەسانەی کە لە ھێرشەکەی چەکدارانی پەکەکە بە بەکارھێنانی ١٥ تۆن تەقێنەر لە ناوچەی دوروملوی سەر بە گوندی تانشکی شارۆچکەی سووری دیاربەکر کوژرابوون، جەژنێکی پڕ لە خەمبار بەڕێدەکەن.
کەسوکاری ئەو ١٦ کەسەی کە بەھۆی تەقاندنەوەی بارھەڵگرێکی بۆمبرێژکراو لە ناوچەی دوروملوی سەر بە دیاربەکر لە شەوی ١٢ی ئایار گیانیان لەدەست دا، جەژنێکی دڵتەزێن بەڕێدەکەن.
پاش ئەوەی گوندنشینان لە مزگەوتی گوندی تانشکۆی نوێژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزیان خوێند، سەردانی مەزاری ئەو کەسانەیان کرد کە لە ھێرشەکەدا گیانیان لەدەست دابوو.
یەکێک لەو کەسانەی کە نزیکانی خۆی لە تەقینەوەکە لەدەس داوە بەناوی مستەفا یەمان رایگەیاند کە ئەو ئازارەی ئەوان زۆر گەورەیە و ناتوانرێت بەھیچ شتێک بەراورد بکرێت.